Search  

Rozhgar

Place your slogan here

 



To join the mailing list enter your e-mail address:
 Send


Home >> Nwkta
 

سێوه ژنێکی‌ کوێره‌، به‌ڵام زۆر جوانه‌ و ژنی عه‌بدوڵایه‌.. حه‌سه‌نی دراوسێیان سوێی بۆته‌وه‌ بۆی و به‌دوای فرسه‌تێکا ئه‌گه‌ڕێ.. ڕۆژێکیان هه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، حه‌سه‌ن خۆی ئه‌کا به‌ ماڵه‌که‌یانا.. سه‌یرئه‌کا سێوه‌ له‌سه‌ر ده‌م پاڵ که‌وتووه‌.. خۆی بۆ ناگیرێ و له‌دواوه‌ بۆی پێوه‌ ئه‌نێ.. سێوه‌ ئه‌ڵێ: بیژه‌نه‌، بیژه‌نه‌ هه‌ی بێ به‌ڵابیت.. باوه‌ڕناکه‌م تۆ عه‌وڵابیت.. حه‌سه‌نیش به‌دوایا ئه‌ڵێ: گوێ مه‌ده‌رێ سێوه‌ی دڵم.. من عه‌وڵا نیم و حه‌سه‌نم.. خه‌مت نه‌بێ، له‌ عه‌وڵا باشتر ئه‌یژه‌نم.. 

به‌یانییه‌کی زوو له‌ کاتی سه‌داما ئه‌من و پۆلیس خۆیان ئه‌یه‌ن به‌سه‌ر شوقه‌یه‌کا و جه‌ماعه‌تێک گه‌واد و قه‌حبه‌ ئه‌گرن.. له‌و کاته‌شا مه‌لا ئه‌یه‌وێت بچێت بۆ مزگه‌وت، ئه‌ویش ئه‌گرن و پێی ئه‌ڵێن دیاره‌ تۆش شه‌ریکی.. مه‌لا زۆر ئه‌پاڕێته‌وه‌، به‌ڵام هیچ سودی نییه‌ و پێی ئه‌ڵێن نا، نا، نا تۆش گه‌وادی ئه‌گینا به‌م به‌یانییه‌ زوه‌ چی ئه‌که‌ین لێره‌یا.. له‌ سجنه‌که‌یا جیایان ئه‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌پرسن ئه‌مه‌ چییه‌؟ گه‌واده‌.. به‌ریبه‌ن.. ئه‌مه‌یان چییه‌؟ سیاسییه‌.. ئیعدامی که‌ن.. ئه‌مه‌یان چییه‌؟ گه‌واده‌.. به‌ریبه‌ن.. سه‌ره‌که‌ ئه‌گاته‌ سه‌ر مه‌لا و ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ چییه‌؟ ئه‌ڵێن سیاسییه‌ و جنێوی به‌ سه‌رۆک یاوه‌.. مه‌لاش ئه‌یکاته‌ هاوار هاوار و ئه‌ڵێ بۆ خاتری خوا بۆ منتان لێ تێکچووه‌؟ کوره‌ ئێوه‌ که‌ منتان گرت خۆتان وتتان تۆ گه‌وادی.. ئه‌ی هاوار من مه‌لا گه‌واده‌که‌م، مه‌لا گه‌واده‌که‌.. 

___________________________________________________________________________

کابرایه‌ک له‌سه‌ر ته‌والێتی مزگه‌وتێک دانیشتووه‌ و ته‌له‌فونێکی بۆ یه‌ت.. ژنه‌که‌یه‌تی و پێی ئه‌ڵێ: پیاوه‌که‌.. له‌ هه‌ر شوێنێکی تێر تێر بخۆ، چونکه‌ نیوه‌ڕۆ هیچ لێنانێم.. 

کابرایه‌کی پیر به‌ له‌رزه‌له‌رز خۆی ئه‌کا به‌ دوکانی موزه‌میدێکا و پێی ئه‌ڵێ: کوڕم به‌شکم ئه‌م ده‌رزییه‌م لێیه‌یت.. موزه‌میده‌که‌ ئه‌ترسێت له‌ ژێر ده‌ستیا ده‌رنه‌چێت، بۆیه‌ بیانویه‌کی بۆ ئه‌هێنێته‌وه‌ و ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی مامه‌ گیان ناتوانم، چونکه‌ کاره‌بامان نییه‌.. کابراش ئه‌ڵێ: ئێ کوڕم ده‌رزی لێیان کاره‌بای بۆ چییه‌؟ خۆ نه‌موتوه‌ وه‌ره‌ قنگم بۆ له‌حیم بکه‌.. 

 

مه‌لایه‌ک له‌ ماڵی براده‌رێکی ده‌عوه‌ت ئه‌بێ و نسکێنه‌یان هه‌یه‌.. براده‌ره‌که‌ی پێی ئه‌ڵێ: مامۆستا نسکێنه‌ خواردنێکی موباره‌که‌ و له‌ سکدا زکر ئه‌کات.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: کوره‌ تۆ قه‌لم به‌رێ و با کفر بکات..

**************************************************************************************************************************

 

مه‌لایه‌ک له‌ سه‌ر وتارێک ئه‌گیرێت دوای ئه‌وه‌ مانگێک لێی ئه‌درێت.. که‌ له‌ سجنیش یه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ موراقه‌به‌ ده‌کرێت: ئه‌بینن ئه‌چێت بۆ تورکیا، ته‌له‌فون بۆ سه‌رۆک ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن سه‌رۆک مه‌لاکه‌ تۆبه‌ی کردوه‌... دوای ئه‌بینین ئه‌چێت بۆ دیسکۆ، ئه‌ڵێن سه‌رۆک هه‌ر زۆر تۆبه‌ی کردووه.. دوای ئه‌یبینن دزی ئه‌کات، خێرا ته‌له‌فون بۆ سه‌رۆک ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن سه‌رۆک هه‌ر به‌ته‌واوه‌تی تۆبه‌ی کردووه‌ و بووه‌ به‌ ئه‌ندامی حیزبی ده‌سته‌ڵات..

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

کابرایه‌ک به‌ شمشێرێکه‌وه‌ خۆی ئه‌کا به‌ مزگه‌وتێکا و ئه‌ڵێ: کێ خوای خۆشئه‌وێ؟ که‌س ناوێرێ قسه‌بکات.. پاش تۆزێک کابرایه‌کی پیر ئه‌ڵێ: من.. کابرا پشتی ملی ئه‌گرێ و ئه‌یباته‌ ده‌ره‌وه‌، مه‌ڕێکی بۆ سه‌رئه‌بڕێ و ئه‌یاتێ.. ئینجا خۆی ئه‌کاته‌وه‌ به‌ مزگه‌وتا و دیسانه‌وه‌ ئه‌ڵێ: کێی تر خوای خۆشئه‌وێ؟ هه‌موویان بێده‌نگ ئه‌بن.. له‌ پڕێکا یه‌کێکیان ئه‌ڵێ: مه‌لا خوای خۆشئه‌وێ.. مه‌لا ڕه‌نگی زه‌رهه‌ڵئه‌گه‌ڕێ و یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ: ئه‌ک خوا ڕوت ڕه‌ش کا، باشه‌.. ئینجا ڕوئه‌کاته‌ کابراو ئه‌ڵێ: وه‌ڵاهی کاکه‌ گیان خوا ئاگای لێیه‌ له‌ ژیانما شه‌کری وام نه‌شکاندووه‌..

**************************************************************************************************************************

کابرایه‌ک له‌ مه‌لایه‌ک ئه‌پرسێ: مامۆستا گیان، دوێنێ پێش ئه‌وه‌ی نوێژبکه‌م تڕێکم لێیا، جا ئه‌مه‌وێت بزانم به‌پێی مه‌زهه‌بی شافیعی نوێژه‌که‌م قبوڵبووه ‌یان نا؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: باشه‌ کوڕم تڕه‌که‌ت ده‌نگی هه‌بوو، بۆنی هه‌بوو؟ کابرا ئه‌ڵێ: ئه‌ره‌وه‌ڵا مامۆستا گیان به‌قه‌ده‌ر یه‌ک تۆپ شه‌قه‌ی هات و بۆنی باروتیشی لێئه‌هات.. ئینجا مامۆستا ئه‌ڵێ باشه‌ کوڕم له‌گه‌ڵ تڕه‌که‌یا هیچ هاته‌ ده‌ره‌وه‌؟ کابرا ئه‌ڵی ئه‌ره‌وه‌ڵا مامۆستا هه‌ندێ ورده‌ شتی زه‌رد زه‌ردم بینی.. ئینجا مه‌لا ئه‌ڵێ: ئێ کوڕم وه‌ڵا نوێژه‌که‌ت قبوڵ نه‌بووه‌، چونکه‌ نه‌ک هه‌ر به‌پێی مه‌زهه‌بی شافیعی، به‌ڵکو به‌پێی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌که‌ گوت کردووه‌ به‌ خۆتا...

@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@@

له‌ دارستانێکا ڕێوییه‌ک بێچووی شێر ئه‌گێت... شێریش به‌مه‌ ئه‌زانێت هه‌موو حه‌یوانه‌کان کۆ ئه‌کاته‌وه،‌ ئه‌ڵێت کێ ئه‌وه‌نه‌ ئازا بووه‌ ئه‌م شته‌ی کردووه‌ با قسه‌ بکات ئه‌یکه‌م به‌ وه‌زیر.. ڕێویش لای ورچه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ ئه‌ڵێت: مام ورچ بڵێ من بووم وه‌زیری خراپ نیه‌.. ورچه‌که‌ش ئه‌ڵێت من بووم.. ئینجا شێری دارستان ئه‌مر ده‌رئه‌کات و ئه‌ڵێت: ئه‌بێ‌ هه‌موو حه‌یوانه‌کانی ناو دارستانه‌که‌ بیگێن.. ده‌ست ئه‌که‌ن به‌گاینی، که‌ ئه‌گاته‌ سه‌ره‌ی ڕێوی، ورچه‌که‌ ئاوڕ ئه‌یاته‌وه‌ و مۆڕه‌یه‌کی لێ ئه‌کات.. ڕێویش ئه‌ڵێت: ئه‌وه‌ چییه‌ کوڕی باش، له‌وه‌ته‌ی بویت به‌ وه‌زیر مۆڕه‌شمان لێ ئه‌که‌یت.. 

=============================================================================

هه‌ورامییه‌کی ڕه‌زیل هه‌موو ڕۆژێک هه‌ر نسکێنه‌ ئه‌خوات، به‌ڵام هیچ جارێک "بیسمیلا" ناکات، بۆیه‌ شه‌یتانیش له‌گه‌ڵیا ئه‌خوات.. ڕۆژێکیان شه‌یتان زۆر توڕه‌ئه‌بێ و پێی ئه‌ڵێ: ئه‌رێ کاکه‌ گیان، بیکه‌ به‌ خاتری ئه‌و خوایه‌، یان خواردنه‌که‌ت بگۆڕه‌، یان هه‌ر هیچ نه‌بێ بڵێ بیسمیلا..

**************************************************************************************************************************

مه‌لايه‌ك خوتبه‌ ئه‌ياو باسى خراپى ئاره‌ق خواردنه‌وه‌ ئه‌كا، له‌ قسه‌كانيا ئه‌ڵێ ئاره‌ق پيسه‌، خراپه‌، حه‌رامه‌، مه‌چن به‌لايا، ئه‌وه‌ى بيخواته‌وه‌ ئه‌چێته‌ جه‌هه‌نه‌م..... يه‌كێ له‌ نوێژكه‌ره‌كان لێى ئه‌پرسێ، مامۆستا ئاره‌قى ناوچه‌وان ئه‌ڵێى؟ ئه‌ويش ده‌ست ئه‌كا به‌ بن باخه‌ڵيا و له‌ گيرفانى جبه‌كه‌يدا چاره‌كێ ئاره‌ق ده‌رئه‌هێنێ و ئه‌ڵێ نا باوكه‌كه‌م ئا له‌م ئاره‌قه‌ ئه‌ڵێم.. 

هه‌ولێريه ك له‌ ‌ماڵی مامی ئه‌بێت.. ئێواره‌، کاتێک میوه‌ دائه‌نرێت، دوو مۆز هه‌ڵئه‌گرێت.. یه‌که‌میان پاک ئه‌کات ئینجا ئه‌یخوات، به‌ڵام دووهه‌میان هه‌ر به‌توێکڵه‌وه‌ ئه‌خوات.. مامی لێی ئه‌پرسێت: ئه‌وه‌ بۆچی دووهه‌میانت پاک نه‌کرد؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: مامه‌ گیان خۆم زانیم ئه‌وه‌شیان هه‌ر مۆزی تیایه‌.. 

کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دکتۆرێک و ئه‌ڵێ: دکتۆر گیان فریام که‌وه‌، شه‌ش ساڵه‌ ژنم هێناوه‌ و شه‌ش مناڵم هه‌یه‌؟ وا بڕوات مناڵ چاوم ده‌رئه‌هێنێ.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: ئێ کۆندۆم به‌کاربهێنه‌.. کابرا ئه‌ڵێ: دکتۆر گیان دوو ساڵی یه‌که‌م کۆندۆمم به‌کارهێنا و کوڕ و کچێکمان بوو.. دکتۆره‌که‌ ئه‌ڵێ ئێ که‌واته‌ مه‌نعی ته‌بیعی بکه‌.. کابرا ئه‌ڵێ وه‌ڵاهی دکتۆر گیان دوو ساڵیش ئه‌وه‌م تاقیکرده‌وه‌، به‌ڵام دوو کچی ترمان بوو.. دکتۆره‌که‌ ئه‌ڵێ: ده ‌وه‌ڵا مادام وایه‌ هه‌ر مه‌چۆ به‌لایا.. کابرا ئه‌ڵێ دکتۆر گیان خوا ئاگای لێیه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕه‌به‌ق به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌چووم به‌لایا که‌چی دوو کوڕی ترمان هه‌ر بوو..

مه‌لایه‌ک له‌ ته‌عزێیه‌کی ژنانا با‌سی پاداشتی ئیمانداران و به‌هه‌شتیان بۆ ئه‌کات و زۆر له‌سه‌ری ئه‌ڕوات.. که‌ ته‌واو ئه‌بێ ژنێک پێی ئه‌ڵێ: وه‌ڵا مامۆستا ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌یڵێیت به‌ ئێمه‌ ناکرێت، مه‌گه‌ر له‌و دونیا هه‌موومان ده‌ست بگرین به‌ عه‌باکه‌ی تۆوه‌.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: وه‌ڵا داده‌ گیان له‌و دنیا هه‌موومان ڕووتین، مه‌گه‌ر ده‌ست بگرن به‌ کێرمه‌وه‌.. 

کچێک به‌دایکی ئه‌ڵێ: دایه‌، ئه‌و ملوانکه‌یه‌ی ملت باوکم بۆی کڕیت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ نه‌وه‌ڵا کچم، ئه‌وه‌ کاک عه‌باسی دراوسێمان بۆی کڕیم.. کچه‌که‌ی ئه‌ڵێ: ئه‌رێ ئه‌وه‌ چییه‌ دایه،‌ هه‌رچییه‌ک ئه‌ڵێم یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێی کاک عه‌باس بۆی کڕیم کاک عه‌باس بۆی کردم؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: ئێ چی بکه‌م کچم، ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای باوکت بومایه‌، تۆشم نه‌ئه‌بوو.. 

مامۆستایه‌کی به‌شی کوردی کۆلێژی ئاداب، ته‌کسییه‌ک ڕائه‌گرێت و به‌ سایه‌قه‌که‌ ئه‌ڵێت: برا گیان، زۆر په‌له‌مه‌ و خێرا بمگه‌ێنه‌ زانکۆ.. کابرای سایه‌ق ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌که‌ی لای جامیعه‌که‌؟ 

له‌ شێخێکی گه‌وره‌ ئه‌پرسن ئه‌گه‌ر فه‌له‌ستینمان ڕزگارکرد، بۆمان هه‌یه‌ سواری ژنه‌ ئیسڕائیلییه‌کان بین.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: کوره‌ خوا ئه‌کا ڕزگاری ئه‌که‌ن، وه‌رن سواری من ببن.. 

کوڕێک ئه‌چێت بۆ خاریج و پاش ماوه‌یه‌کی زۆر نامه‌یه‌کی له‌ ده‌ستگیرانه‌که‌یه‌وه‌ پێ ئه‌گات.. بۆی نوسیوه‌ چیتر چاوه‌ڕوانت ناکه‌م و ئه‌مه‌وێت شووبکه‌م، جا بۆیه‌ هه‌رچی ڕه‌سمی منت له‌لایه‌ بۆم بنێره‌وه‌.. ئه‌ویش یه‌ک تۆپه‌ڵ ڕه‌سمی بۆ ئه‌نێرێت و بۆی ئه‌نوسێ: توخوا به‌س ڕه‌سمه‌کانی خۆتی لێهه‌ڵبگره‌ره‌وه‌ و ئه‌وانی ترم بۆ بنێره‌وه‌.. 

به‌ کابرایه‌ک ئه‌ڵێن سێ ژورت له‌به‌رده‌ستایه‌: له‌ یه‌که‌میانا بتڵێک ویسکی تیایه‌ ئه‌بێ بیخۆیته‌وه‌.. له‌ دووهه‌میاندا شێرێکی تیایه‌، ئه‌بێ بیکوژیت.. له‌ سێهه‌میانا کچێکی جوانی تیایه‌ بیگره‌ و سێکسی له‌گه‌ڵا بکه‌.. کابرا ئه‌چێته‌ ژوری یه‌که‌م و ویسکییه‌که‌ ئه‌خواته‌وه‌.. ئینجا ئه‌چێته‌ ژوری دووهه‌م و زۆری پێئه‌چێت.. پاش ماوه‌یه‌ک یه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌موو گیانی بریناربووه‌، هاوارئه‌کات و ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ شێره‌که‌م گا، کوا کچه‌که‌ تا بیکوژم.. 

مامۆستایه‌ك پرسیار له ته‌له‌به‌یه‌ک ئه‌كات و ئه‌ڵێت ئاده‌ی "خوله‌"م بۆ بخه‌ره‌ ڕسته‌وه‌.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ من و شیروان و کامه‌ران چوین بۆ دووگۆڵی.. مامۆستا ئه‌ڵێ: ئه‌ی خوله‌؟ ته‌له‌به‌که‌ ئه‌ڵێ: وه‌ڵا مامۆستا زۆرمان پێوت، به‌س نه‌هات له‌گه‌ڵمانا..

کابرایەک سه‌یاره‌ لێی ئه‌یا و خەریکه‌ ئه‌مرێ.. چەند کەسێک بەپەلە ئه‌چنە سەری و ھاوار ئەکه‌ن: شەھادە.. شەھادە.. شەھادە.. ئەویش ئه‌ڵێ: وه‌ڵا شەشی ئامادەییم تەواوکردوە..

زەلامێک ئەیەوێت لە ڕوبارێکەوە بپەرێتەوە، بەڵام مەلە نازانێت.. چاری نییە ھەر ئەبێت لێیبات، سەیرێکی ئاسمان ئەکات و ئەڵێت خوایە گیان بەسەلامەتی بپەڕمەوە مناڵم وردە، خوایه‌ گیان ھیچم بەسەرنەیەت.. لە ئاوەکە ئەیات و بە سەلامەتی ئەپەڕێته‌وە.. ئینجا سەیرێکی ئاسمان ئەکات و ئەڵێ وەڵا وه‌ڵا هێشتا ژنم نه‌هێناوه‌..

کوڕێک ئه‌چێته‌ داخوازی کچێک.. پاش ئه‌وه‌ی ڕازی ئه‌بن، به‌ کچه‌که‌ ئه‌ڵێن‌‌ داواکاریت چیه‌؟ کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ وه‌ڵا هیچێکی وام ناوێت، به‌ڵام هه‌نێ شت هه‌یه‌ زه‌روره‌، بۆ نمونه‌ خانووێکی دوو قات..200 مسقاڵ زێڕ.. سه‌یاره‌یه‌کی 2011 له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌فته‌ر دۆلار بۆ جل و به‌رگ و پێویستیه‌کانی ناو ماڵ.. که‌ کوڕه‌که‌ گوێی له‌م قسه‌یه‌ ئه‌بێت، ڕوو له‌ کچه‌که‌ ده‌کات و ئه‌ڵێت مه‌منونت ئه‌بم ئه‌گه‌ر پیاوێکی ئاواش بۆ من بدۆزیته‌وه‌، وه‌ڵا شوی پێئه‌که‌م..

مامۆستایه‌ک به ته‌له‌به‌یه‌ک ئه‌ڵێ: کاتی خۆی که‌ هۆزی مه‌غۆل له ده‌ریای ناوه‌ڕاست په‌ڕینه‌وه چییان کرد؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ خۆیان وشک کرده‌وه‌ مامۆستا.. 

کابرایه‌کی کاکه‌یی ئه‌چێ بۆ ماڵێک.. له‌به‌ر سمێڵه‌ زله‌که‌ی ده‌می دیار نییه‌.. مناڵێکی ماڵه‌که‌ ئه‌ڵێ: دایه‌، ئه‌ها ئه‌و پیاوه‌ ده‌می نییه‌.. کابراش سمێڵی به‌رزئه‌کاته‌وه‌ و ئه‌ڵێ: ئه‌ی ئه‌مه‌ قوزی دایکته‌؟ 

کابرایه‌ک ئه‌یه‌وێت مناڵه‌که‌ی فێری ڕێزمانی زمانی کوردی بکات.. پێی ئه‌ڵێ: کوڕم ئاده‌ی ئه‌م ڕسته‌یه‌م بۆ بکه‌ به‌ ڕابردوی دور.. ئه‌ڵێ کام ڕسته‌یه‌؟ باوکی ئه‌ڵێ: بابت نانی خوارد.. کوڕه‌که‌ی یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ: باپیره‌م نانی خوارد..

دوو مه‌سیحی ئه‌یانه‌وێت ببن به‌ موسڵمان.. ئه‌چن بۆ لای مه‌لایه‌ک و ئه‌ویش ئه‌ڵێ یه‌که‌ یه‌که‌ وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌.. مه‌لا له‌یه‌که‌میان ئه‌پرسێ: پێخه‌مبه‌ری خوا کێیه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: محه‌مه‌ده‌ درودی خوای له‌سه‌ر بێ.. مه‌لا ئه‌ڵێ ئه‌ی ئیمامی عومه‌ر کێ بوو؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ خه‌لیفه‌ی پێخه‌مبه‌ربوو.. ئینجا ئه‌ڵێ ئه‌ی کێ ئیمامی عوسمانی کوشت؟ کابرا ئه‌ڵێ: به‌و خوایه‌ نازانم.. مه‌لا توڕه‌ ئه‌بێ و ئه‌ڵێ: چۆن نازانیت؟؟ کابرا ئه‌ڵێ خوا ئاگای لێیه‌ نازانم کێ کوشتی.. مه‌لاش ئه‌ڵێ: باشه‌ باش، بڕۆ براده‌ره‌که‌تم بۆ بانگ که‌.. کابرا ئه‌چیته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ ڕه‌فیقه‌که‌ی ئه‌ڵێ: کاکه‌ گیان هه‌تا زووه‌ با بڕۆین، یه‌کێکیان لێکوژراوه‌ و ئه‌یانه‌وێت بیهێنن به‌سه‌ر ئێمه‌یا..

وڕێک تازه‌ ژنی هێناوه‌ و به‌ باوکی ئه‌ڵێ: بابه‌ گیان وه‌ڵاهی هیچ نازانم، به‌شکم تۆزێک شتم فێربکه‌یت.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: کوڕی خۆم.. هه‌مووی فشه‌یه‌، کچه‌که‌ چی کرد تۆش ئه‌وه‌ بکه‌ره‌وه‌.. شه‌وی زاوایه‌تی یه‌ت و کچه‌که ئه‌چێته‌ سه‌ر سیسه‌مه‌که‌ و‌ خۆی ڕوتئه‌کاته‌وه‌.. کوڕه‌که‌ش ئه‌چێته‌ سه‌ر سیمه‌که‌ و خۆی ڕوتئه‌کاته‌وه‌.. کچه‌که‌ ده‌ست ئه‌هێنێ به‌ له‌شی کوڕه‌که‌یا و کوڕه‌که‌ش ده‌ست ئه‌هێنێ به‌ له‌شی کچه‌که‌یا.. کوڕه‌ هه‌ر هیچ ناکات و کچه‌که‌ هه‌ردوو قاچی هه‌ڵئه‌بڕێت.. کوڕه‌که‌ش هه‌ردوو قاچی هه‌ڵئه‌بڕیت.. ئینجا کچه‌که‌ پێی ئه‌ڵێ: به‌خوا له‌وه‌ ناچێ هیچ بکه‌یت، ده‌ زه‌حمه‌ت نه‌بێ دراوسێکه‌مان بانگ که‌ با هه‌ردووکمان بگێ.. 

کۆمه‌ڵێک شێت به‌ خه‌یاڵ دووگۆڵی ئه‌که‌ن و زرم و کوتیانه‌.. دکتۆره‌که‌ پێیان ئه‌ڵێ: باشه‌ ئه‌زانم حه‌زتان له‌ دووگۆڵییه‌، به‌ڵام مێشکی سه‌رم چوو، بڕۆن له‌ حه‌وشه‌که‌یا بیکه‌ن.. هه‌موویان ئه‌ڕۆن، یه‌کێکیان نه‌بێ.. پێی ئه‌ڵێ تۆ بۆ ناڕۆیت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ ناچم چونکه‌ هه‌موو جارێ من ئه‌که‌ن به‌ گۆڵچی.. 

کابرایه‌ک دوعایه‌ک له‌سه‌ر پارچه‌ کاغه‌زێک ئه‌نوسێت و داوای سه‌د هه‌زار دینار له‌ خوا ئه‌کات، ناو و ناونیشانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نوسێت و هه‌ڵیئه‌یات به‌ ئاسمانا.. کاغه‌زه‌که‌ ئه‌که‌وێته‌ مه‌رکه‌زێکی پۆلیسه‌وه‌، به‌ زه‌ییان پیایه‌ته‌وه‌ و به‌ هه‌موویان هه‌شتا هه‌زاری بۆ کۆئه‌که‌نه‌وه‌، بۆی ئه‌به‌ن بۆ ماڵه‌که‌ی و پێی ئه‌ڵێن فه‌رموو ئه‌مه‌ بۆ تۆ هاتووه‌.. کابرا پاره‌که‌ ئه‌ژمێرێت و یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ: خوایه‌ گیان زۆر مه‌منونم، به‌ڵام توخوا جارێکی تر به‌ پۆلیسا بۆم مه‌نێره‌، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌ ڕێگاوه‌ بیست هه‌زاریان لێ لوش یاوه‌.. 

شێخ ڕه‌زا به‌هۆی شیعره‌کانییه‌وه‌ نه‌یاری زۆربوو، بۆیه‌ ڕۆژێکیان پلانی بۆ دائه‌نێن تا ئابڕوی به‌رن.. بێخه‌یاڵ خۆی ئه‌کا به‌ چایخانه‌یه‌کا و له‌ پڕێکا کوڕێکی گه‌نجی به‌کرێگیراو به‌ ده‌نگی به‌رز پێی ئه‌ڵێ: شێخ! ئه‌وه‌ بۆ دوێنێ دوام که‌وتیت و یه‌خه‌ت گرتم و ویستت په‌لامارم به‌یت، منیش نه‌مهێشت ڕامکرد؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ وه‌ڵا دواکه‌وتن و یه‌خه‌گرتنه‌که‌تم له‌ بیره‌، به‌ڵام نه‌هێشتن و ڕاکردنه‌که‌تم له‌ بیر نییه‌.. 

کۆمه‌ڵێک چه‌کل به‌ چایچییه‌کی داماو فێربوون و پێی ڕائه‌بوێرن، ئه‌ویش یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک چای ناخۆشیان بۆ دائه‌نێت.. ڕۆژێکیان پێی ئه‌ڵین مامه‌ گیان وه‌عدی پیاوبێت ئیتر له‌مه‌ودوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ر ناکه‌ینه‌ سه‌رت و وه‌ک باوکمان سه‌یرت ئه‌که‌ین.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: وه‌ڵا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ وه‌عده‌که‌تان به‌رنه‌ سه‌ر، منیش وه‌عدتان ئه‌یه‌مێ که‌ له‌مه‌ودوا میز نه‌که‌مه‌ چاکانته‌وه‌.. 

کابرایه‌ک نه‌خۆشه‌، ئه‌چێت بۆ لای دکتۆر و پێی ئه‌ڵێ دکتۆر گیان قنگم زۆر ئه‌خورێ، وابزانم مایه‌سیریمه‌.. دکتۆره‌که‌ پێی ئه‌ڵێ: باشه‌ با سه‌یرێکی بکه‌م، فه‌رموو دایکه‌نه‌ و قه‌لانی بکه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ریته‌ به‌ر‌ سوجده.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: دکتۆر گیان زه‌حمه‌ت نه‌بێ قیبله‌ به‌ره‌و کوێوه‌یه‌‌؟ 

کابرایه‌کی پیر به‌ قادرمه‌یه‌کا سه‌رئه‌که‌وێت.. دوو تڕی مه‌عقول لێئه‌یات، له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ ئه‌ڵێ: ئاییی، پیری و هه‌زار عه‌یب.. ئاوڕێک ئه‌یاته‌وه‌ و که‌س نابینێت، ئینجا ئه‌ڵێ: کوره‌ پیری چی، وه‌ڵاهی له‌ گه‌نجیما خراپتربووم.. 

مامۆستایه‌ک به‌ ته‌له‌به‌یه‌کی ئه‌ڵێ: ژنه‌که‌ی ناپلیۆن ناوی چی بوو؟ ئه‌ویش سه‌عی نه‌کردووه‌ و ئه‌ڵێ: عه‌یبه‌ مامۆستا باسی ناموسی خه‌ڵکی مه‌که‌..

وک و خه‌سویه‌ک ئه‌چن بۆ ته‌عزێی ناسیاوێکیان، به‌ڵام ماڵه‌که‌یان بۆ نادۆزرێته‌وه‌.. له‌ ده‌رگای ماڵی قاله‌ قیته‌ ئه‌یه‌ن‌.. پێی ئه‌ڵێن: زه‌حمه‌ت نه‌بێ ته‌عزێکه‌ له‌ چ ماڵێکه‌؟ ئه‌ویش یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێ: فه‌رموون وه‌رنه‌ ژوره‌وه‌، لێره‌یه‌.. جوان جوان هه‌ردووکیان ئه‌گێ.. دوایی که‌ یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ بوکه‌که‌ی ئه‌ڵێ: توخوا مامۆژن لای که‌س باسی نه‌که‌یت.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ کچێ ئه‌وه‌ تۆ چی ئه‌ڵێی، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌مت بگریت، ئه‌وا بۆ چله‌که‌شی یه‌ینه‌وه‌.. 

کابرایه‌کی چه‌مچه‌ماڵی هیوایه‌تی ئاڕبیجی ته‌قاندنه‌.. ڕۆژێک له‌ناو حه‌وشه‌که‌ی خۆیانا ئاڕبیجییه‌ک ئه‌ته‌قێنێت.. پۆلیس و ئاسایش ئه‌چنه‌ سه‌ری، ئه‌ویش هاوارئه‌کات و ئه‌ڵێ: ده‌ وه‌ره‌ له‌ماڵه‌که‌ی خۆشتا بۆت نه‌بێ ئاڕبیجییه‌ک بته‌قێنیت..

پیاوێک ئه‌چێت جوتێ پێڵاوی تازه‌ بکڕێت، خۆی ئه‌کات به‌ دوکانێکا و کابرای دوکانار جوتێ پێڵاوی ئافره‌تانی ئه‌یاتێ.. کابرا ئه‌ڵێ کاکه‌ گیان ئه‌و پێڵاوانه‌ ژنانه‌یه و نامه‌وێت‌.. دوکاناره‌که‌ ئه‌ڵێ کاکه دنیا گۆڕاوه‌ و‌ کوا فه‌رقی ژنانه‌ و پیاوانه‌ ماوه‌؟ کابرا توڕه‌ ئه‌بێت و ئه‌ڵێ کوره‌ چۆن فه‌رقی نییه‌؟ فه‌رقه‌که‌ی بخه‌مه‌ ده‌مته‌وه‌؟ 

كابرايةك له‌ ئه‌مریکا عه‌مه‌لیات کرا و به‌رله‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ پێی ئه‌ڵێن شوکر عه‌مه‌لیاته‌که‌ زۆر ناجیح بووه‌، به‌ڵام هه‌ر که‌ گه‌شتیته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک، سه‌د میرۆله‌ی نێر له‌سه‌ر برینه‌که‌ دابنێ تا به‌ته‌واوه‌تی ساڕێژببێته‌وه‌.. هه‌ر که‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ باخه‌وانه‌که‌ی ئه‌ڵێ؛ ئا بڕۆ کاکه‌ سه‌د مێروله‌ی نێره‌م بۆ بهێنه‌. ئه‌ویش هه‌ر پاش تۆزێک ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ لای و ئه‌ڵێ؛ فه‌رموو... كابرايةكة سه‌ری ئه‌سوڕمی و ئه‌ڵێ هه‌تیو وه‌ره، وه‌ره‌‌.. من ئه‌و هه‌موو فرت و فێڵه‌ ئه‌زانم، به‌ڵام له‌مه‌یان تێناگه‌م.. چۆن توانیت وا زوو سه‌د مێروله‌ی نێر جیابکه‌یته‌وه‌؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ وه‌ڵا كاكة گیان هه‌ر چوومه‌ لای شاره‌که‌یانه‌وه‌ و وتم؛ فلان كةس نه‌خۆشه‌.. ئێ هه‌ر دانه‌یه‌کیان که‌ ئه‌یوت به‌گونمه‌وه‌، یه‌کسه‌ر ئه‌مگرت.. 

كابرايةك له‌ حه‌فله‌یه‌کا به‌ ڕومانه‌ سه‌رچۆپی گرتووه، پێی ئه‌ڵێن کاکه‌ گیان وریابه‌ نه‌ته‌قێته‌وه‌، ئه‌ڵێ خه‌متان نه‌بێ سێ چوار دانه‌ی ترم پێیه‌..‌

کابرایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ مزگه‌وتێکا ئه‌پاڕێته‌وه‌ و ئه‌ڵێ خوایه‌ گیان، خوایه‌ گیان به‌شکم ده‌ ده‌فته‌ر له‌و ئیشه‌یا قازانج بکه‌م که‌ ده‌ستم پێکردووه‌.. کابرایه‌کی تر له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌یه‌تی و زوو زوو ئه‌ڵێ خوایه‌ گیان، خوایه‌ گیان من داوای زۆرت لێناکه‌م، خوایه‌ گیان دوعاکه‌م قبوڵبکه‌ و من داوای زۆر ناکه‌م.. کابرای ده‌وڵه‌مه‌ند پێی ئه‌ڵێ: ئه‌رێ کاکه‌ گیان تۆ چیت ئه‌وێ؟ ئه‌ویش ئه‌ڵی وه‌ڵا ئه‌گه‌ر خوا ده‌ هه‌زارم باتێ مه‌منونم.. ئه‌ویش ئه‌ڵێ فه‌رموو ئه‌وه‌ پانزه‌ هه‌زار، ده ئیتر‌ بڕۆره‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و خه‌ته‌که‌ مه‌شخوڵ مه‌که‌..

ه‌ کوڕێکی ده‌ستگیراندار ئه‌پرسن: ده‌ستگیرانی خۆشه‌؟ ئه‌ڵێ نه‌وه‌ڵا کوێی خۆشه‌، وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ باوکت سه‌یاره‌یه‌کی تازه‌ی بۆ کڕیبیت، به‌ڵام نه‌هێڵێت سواری ببیت..

کابرایه‌ک پێنج شه‌ش مناڵی له‌ ژنێکی جوان هه‌یه‌.. ڕۆژێکیان لێی ئه‌پرسن ئه‌رێ ئه‌وه‌ چییه‌ هیچ کام له‌ مناڵه‌کانت له‌ تۆ ناچن؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: ئێ بۆ دراوسێی حیز و گه‌واد ئه‌هێڵن..

کابرایه‌کی ڕه‌زیل له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌که‌یا ئه‌چێته‌ ناو بازاڕ.. به‌لای که‌بابخانه‌یه‌کا ئه‌ڕۆن و کچه‌که‌ ئه‌ڵێ: ئه‌ڵڵڵاه‌ له‌و بۆنه‌ خۆشه‌.. کابراش ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌که‌یت که‌ڕه‌تێکی تریش به‌لایا ئه‌ڕۆینه‌وه‌..

کابرایه‌ک ژنێکی که‌ڕ و لاڵی هه‌یه‌.. ڕۆژێکیان ژنه‌که‌ی له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ک بۆی ئه‌نوسێت "ئه‌مه‌وێت بچم بۆ ماڵی باوکم".. پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: نا، نا، ئه‌مڕۆ مه‌ڕۆ.. ئینجا ژنه‌که‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌کی تر ئه‌هێنێت و زۆر به‌ خه‌تێکی گه‌وره‌ له‌سه‌ری ئه‌نووسێت: ئه‌ڵێم ئه‌مه‌وێت بچم بۆ ماڵی باوکم!! کابرا ئه‌ڵێ: باشه‌، باش بڕۆ.. به‌ڵام بۆ ئه‌قیژێنی؟ 

کابرایه‌ک دوو مناڵی موزعیجی هه‌یه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناهێڵێن بچێ به‌لای ژنه‌که‌یا، بۆ هه‌ر شوێنێک ئه‌ڕوا به‌دوایه‌وه‌ن.. ڕۆژێکیان به‌ ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ ئه‌مه‌ وا نابێت، له‌ کاتی نانخواردنا تۆزێک شله‌ بکه‌ به‌ کراسه‌که‌تا، منیش توڕه‌ئه‌بم و پێت ئه‌ڵێم بڕۆ بۆ حه‌مامه‌که‌، تۆزێکی تر یه‌م و یارمه‌تیت ئه‌یه‌م، ئیتر له‌وێ بۆ خۆمان تاکێک ئه‌که‌ین.. ژنه‌که‌ی به‌ قسه‌ی ئه‌کات و هه‌ر تۆزێک دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌که‌ خۆی ئه‌کات به‌ حه‌مامه‌که‌یا، یه‌کێک له‌ کوڕه‌کانی دوای ئه‌که‌وێت و له‌ کونی ده‌رگاکه‌وه‌ سه‌یری ئه‌کات.. به‌ په‌له‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ لای براکه‌ی و پێی ئه‌ڵێ: نه‌هێڵی شله‌ به‌ر کراسه‌که‌ت بکه‌وێت، ئه‌گینا باوکم ئه‌تباته‌ حه‌مامه‌که‌وه‌ و ئه‌تگێت..