Search  

Rozhgar

Place your slogan here

 



To join the mailing list enter your e-mail address:
 Send


Home >> Matal
 

هێرڤه‌دار و هێرڤه‌دار یێ دناڤدا سه‌یێ هار..؟  (جوهنی)

پ2/كه‌ری مردوو باری زیندوو..؟  (لانك و منداڵ)

پ3/هه‌شت هه‌نگاوه‌ ناوی داره‌ چواری چاوه‌ پشتی پیاوه‌..؟  (جووتكردن به‌گا)

پ4/به‌ به‌رخی سپیه‌، به‌ شه‌كی سووره‌، به‌ مه‌ڕی ڕه‌شه‌..؟  (ترێ‌ تا پێده‌گات)

پ5/ ڕه‌گی هه‌یه‌ دارنییه‌ زۆر سپییه‌ به‌فر نییه‌؟ (ددان)

پ6/ تاج له‌سه‌ره‌ پاشا نییه‌ كاتمان پێ‌ ده‌ڵێ‌ سه‌عات نییه‌..؟ (كه‌ڵه‌شێر)

پ7/قازانجه‌كا ئیپر خا بده‌ست من كه‌ت  من دول دول كر كه‌ته‌ك ژێ‌ نه‌كه‌ت..؟ (هنار)

پ8/بشمری لێت نابیته‌وه‌..؟ (ناوه‌)

پ9/به‌ئه‌مری خودا به‌ ئه‌قلی به‌نده‌ بنچكه‌ له‌سه‌ر بنچكه‌ به‌نده‌..؟  (هه‌وجاڕ و گاجووت)

پ10/ده‌رێی گۆشته‌ ناوی مووه‌ ده‌خوورێ‌....؟ (كه‌پوو=لووت)

پ11/قه‌سرا سپییه‌ یا بێ ده‌رییه‌..؟ (هێلك)

پ12/سه‌ری تاش و بنی تاش مام ئۆمه‌ری كلك جاش...؟ (مراك)

پ13/خاڵی منی ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌فت كراسی واله‌به‌ر...؟ (هه‌نار)

پ14/زگی پڕه‌ بێ‌ سێبه‌ره‌...؟ (چاڵی گه‌نم)

پ15/شه‌ش په‌ڕوو دووچاوه‌ دوژمنی ڕۆَژ و هه‌تاوه‌ (ماسی)

پ16/شتێكم هه‌یه‌ له‌م شتانه‌ وا له‌ بوخچه‌ی سوڵتانه‌ خوا نه‌بێت كه‌س نایزانێ‌...؟ (منداڵ له‌ زكی دایكی)

پ17/خاڵێ‌ منی ب لنگه‌كێ‌ دچیته‌ شه‌ڕی گونده‌كێ‌...؟ (ته‌ور)

پ18/پیره‌مامی له‌ ته‌لانی، تیران داوێ‌ بێ‌ كه‌وانی..؟  (سیخوڕ)

پ19/پێستی له‌ناوه‌ گۆشتی له‌ ده‌ره‌..؟(سیقه‌دۆره‌)

پ20/یه‌ك سه‌ری هه‌یه‌ و هه‌زار پێ..؟  (گێسك)

پ21/قورئانا ل بن دنێ‌، دهێته‌ سه‌ردنێ‌، دهێته‌ خارنێ‌، ناهێته‌ خاندنێ‌..؟  (كڤاركه‌)

پ22/گوێی هه‌یه‌ و نابیستێ..؟ (جه‌ڕه‌ی ئاو)

پ23/ خوشكی پلكته‌ پلكت نییه‌ ..؟ (دایك)

پ24/تا لێ ی زیاد بێت كه‌م ده‌بێت..؟ (ته‌مه‌ن)

پ25/ سێ له‌(هه‌فته‌) یه‌ك له‌(مانگ)هیچ نییه‌ له‌ (ساڵ)..؟ (نوقته‌-خاڵ)

پ/26/ هه‌موو شتێك ده‌خواته‌وه‌ ئاو نه‌بێ ئاو بخواته‌وه‌ ده‌مرێ‌ ..؟ (ئاگر)

پ/27/مه‌ڕی ده‌رده‌كه‌م حه‌وشی ده‌دۆشم ..؟ (هه‌نگوین)

پ/28/مامه‌كم هه‌یه‌ له‌ ده‌شتێ كه‌چه‌ سێره‌كی له‌پشتێ ..؟ (كیسه‌ڵ)

پ/29/ مه‌یلێكم هه‌یه‌ له‌ ناو مه‌یلان حه‌وت پیته‌ ئه‌گه‌ر بیزانی هه‌ڵم. ده‌ستێنی له‌ به‌یان خودام لێناكات نیگه‌ران ..؟ (كه‌ڵه‌شێر)

پ/30/ خالێ‌ من یێ‌ تێت ل ده‌شتێ‌ حه‌لانه‌كی ل پشتێ‌....؟ (كیسه‌ڵ)

پ/31/دوژمنه‌ لۆ ئاگری  به‌ ته‌ن داری هه‌ڵده‌گری به‌رده‌كیش ڕاناگری...؟ (ده‌ریا)

پ/32/بۆره‌ وه‌ك ماری بۆقه‌ پێت نارێم..؟ (بۆق)

پ/33/ بێ قاچ و باڵه‌ كه‌ده‌مرێ گۆشتی حه‌ڵاڵه‌..؟ (ماسی )

پ/34/تاقه‌ سوارێ دای له‌ دیوارێ بوو به‌هه‌زارێ..؟ (هه‌نار)

پ/35/دووانزه‌ پاشا و سێ پاسه‌وان..؟ (كاتژمێر)

پ/36/بلورمه‌ له‌ ئێسكان چه‌رمه‌..؟ (كیسه‌ڵ)

پ/37/سواری كه‌س نه‌به‌زاندی لانكی كه‌س ڕانه‌هه‌ژاندی..؟ (گۆڕ)

پ/38/سه‌ری لۆ تو و بنی لۆ كه‌رێ..؟ (ده‌غڵ)

پ/39/مامه‌كه‌م هه‌یه‌ هێری هێری، گرده‌ك نه‌بێ هه‌مووی ده‌كێری..؟ (چاو)

پ/40/هه‌پله‌مچه‌ هه‌پله‌مچه‌ هه‌زار مێرده‌كات هه‌ركچه‌..؟ (پاره‌)

پ/41/سه‌گی ڕه‌ش نانی له‌سه‌گی سپی ده‌ستێنێ..؟ (سێڵ و فه‌رشه‌)

پ/42- په‌نجه‌ت له‌چاوی ڕابكه‌ی ده‌وی ده‌كاته‌وه‌..؟ (مقه‌س)

پ/43-به‌رخی دڕی ده‌سته‌ كۆڵه‌ی سارد و سڕی..؟ (زستان)

پ/44- سه‌ربانێكه‌و بن بانێكه‌ چوار مه‌ڕ و شوانێكه‌..؟ (ده‌ست و په‌نجه‌)

پ/45- سی لۆرییه‌ كا چییه‌..؟ (30 لۆری كا)

پ/46- كه‌ڵه‌وه‌ژی گیانكێشانی، دۆست ودوژمنی نازانی..؟ (تفه‌نگ)

پ/47- كێ‌ به‌یه‌ك چاو سه‌یری دۆست و دوژمنه‌كانی ده‌كات...؟ (ئه‌و كه‌سه‌ی چاوێكی كوێر بێت)

پ/48- دارم له‌ داری چه‌رم له‌ داری مله‌ دابڕاو تۆ بێیه‌ دیاری..؟ (مه‌شكه‌)

پ49/كاسه‌ شكاوه‌ وا به‌ هه‌واوه‌، به‌ فه‌رمانی خوا ڕاوه‌ستاوه‌..؟ (گوێی مرۆڤ)

پ50/هه‌شت لاقی دووسه‌ره‌ به‌ پێنج پیت ناوی به‌ره‌..؟ (قڕژاڵ)

پ51/-به‌ هاوین و به‌ زستان لێی ده‌ده‌ن به‌ كۆڵه‌ مستان..؟ (هه‌ویر)

پ52/ هه‌موومان ده‌یبینین ته‌نها خوای گه‌وره‌ نایبینی..؟ (خه‌ون)

پ53/-  ئایا ئافره‌تێكی نه‌زۆك كچه‌كه‌ی منداڵی ده‌بێ‌...؟ (ئافره‌تی نه‌زۆك منداڵی نییه‌ هه‌ر خۆی)

پ54/ ده‌فڕێ‌ باڵی نییه‌، ده‌گریێ چاوی نییه‌، ده‌ناڵێ زمانی نییه‌..؟ (هه‌ور)

پ55/سوره‌ باوێ‌ چوونه‌ ڕاوێ‌ كه‌وتنه‌ داوێ‌..؟ (ته‌ڵه‌ی مشك)

پ56/ چاڵێكم هه‌ڵكه‌نی چل گه‌زی، فاتیمه‌ خانی تێ به‌زی، سه‌ری پڕبوو له‌ ده‌رزی؟(كه‌نگر)

پ57/ لێره‌ هه‌تا شام، له‌ ترێ و ته‌عام ماڵ به‌ ماڵ خۆی حه‌رام..؟ (كچ)

پ58/هه‌را و هه‌را و قنگ له‌ قوڕاو، كه‌پنه‌ك له‌شان نوقڵه‌ له‌ناو..؟ (چه‌ڵتووك)

پ59/-كه‌له‌خ له‌ دارۆكێ‌، ناوه‌ند له‌ چه‌رمۆكێ‌، تلیل له‌ زریزۆكێ‌..؟ (ده‌ف)

پ60/سه‌رجلی بن جلی خوری ئه‌گه‌ر هه‌ڵی بێنی له‌ پیرێژنه‌ بۆری..؟ (كڵاش)

پ61/ده‌ڕوات پێی نییه‌ جێی پێیشی دیاره‌..؟ (ته‌زره‌)

پ62/به‌ سه‌ر سه‌وزم به‌ له‌ش ڕه‌شم له‌ناو دڵدا سپی و گه‌شم بزانه‌ له‌ كام به‌شم..؟(باینجان)

پ63/-كه‌ نخونی ده‌كه‌یه‌وه‌ پڕه‌ كه‌ ڕووی له‌ ئاسمان ده‌كه‌یت به‌تاڵه‌..؟ (كڵاو)

پ64/-ده‌له‌زگ دووانن..؟ (په‌نجه‌و گوانی ئاژه‌ڵ)

پ65/-ماری تۆپیو له‌ دوو كونه‌وه‌ سه‌ر ده‌ردێنێ‌ به‌به‌ژنه‌وه‌..؟ (دۆخین و نیفۆ)

پ66/مزگه‌وتی گۆشته‌، میحرابی ئاوه‌، ڕوو له‌ هه‌ر كوێ‌ بكات قیبله‌ی ته‌واوه‌..؟ .(حه‌زره‌تی یونس و حوته‌كه‌)

پ67/-شتێكه‌ هه‌ر له‌ كاره‌ شه‌و و ڕۆژ ده‌كا به‌ ژماره‌ له‌ بازاڕ ده‌یكڕن به‌ پاره‌..؟(كاتژمێر)

پ68/ -هێری هێری له‌ بن ده‌ستی بێری..؟ (بزن)

پ69/-فڕنی فڕناوی شیشی تێڕاكه‌ ته‌بیعاتت ده‌چێته‌ ماستاوی..؟ (كه‌باب)

پ70/قه‌ڕاسه‌ پسا خوێن ڕژا..؟ (شووتی)

پ71/-ڕه‌شه‌ وه‌ك دێوی، خواردنی له‌ كێوی..؟ (سۆبه‌ی داری)

پ72/-شه‌لی قوولی بێ مووه‌، قڕقڕه‌ی له‌ دووه‌..؟ (بۆق )

پ73/چل ناڵ، چل بزمار، چلۆكه‌ی سه‌دهه‌زار..؟ (پشته‌سه‌ر)

پ74/-تا لێی ده‌بڕی گه‌وره‌ ده‌بی، تا تێی ده‌كه‌ی بچووك ده‌بی..؟ (چاڵ)

پ75/-هه‌لۆتر و مه‌لۆتری سینگ سپی گاكۆترێ‌ له‌ هه‌موو زه‌ویان ده‌گۆترێ‌..؟ (داس)

پ76/ته‌ماشای ده‌كه‌ی كفره‌ ده‌ستی لێده‌ده‌ی كفره‌...؟ (دار كفر)

پ77/ كونه‌ گا ده‌له‌ری نۆمه‌ت ڕوح له‌ به‌ر نییه‌ ڕوح له‌ به‌ر سواریه‌تی..؟(ناڵی گوێ درێژ)

پ78/ گوڵێك له‌ باخان ده‌ركه‌وت هه‌رنه‌فه‌ری سی به‌ركه‌وت..؟ (مانگی ڕه‌مه‌زان)

پ79/هه‌تا شان ومه‌تا شان جێگای هه‌ژار و پاشان ..؟ (لانك)

پ80/سپی یه‌ مه‌لا نییه‌ زه‌رده‌ حاجی نییه‌ سه‌وزه‌ سه‌ید نییه‌..؟(گوڵی نێرگز)

پ81/ئاسنی سه‌رزه‌ق له‌ سه‌ر ته‌ختی  ڕه‌ق به‌ دارێكی ڕه‌ق ده‌كاتن له‌ق..؟ (ته‌شی)

پ82/فافۆنه‌ كون كونه‌ زۆر جاران له‌ ده‌ست ژنه‌..؟ (پارژنی چایه‌)

پ83/به‌باب ده‌گاته‌وه‌ یه‌ك، به‌ داك ناگاته‌وه‌ یه‌ك..؟ (لێوی مرۆڤ)

پ84/ شه‌و له‌ بانێ گوێ هه‌مبانێ..؟ (باگوردان) .

پ85/ سندوقی سلێمانی له‌ گۆڕه‌كی پانی..؟ (داره‌بازه‌)

پ86/ دوازده‌ گندۆره‌ی ساڵ یه‌ك حه‌رامه‌ و یازده‌ی حه‌لاڵ..؟ (مانگی ڕه‌مه‌زان)

پ87/له‌ حوشتری بڵند تره‌ له‌ شه‌كری شیرینتره‌ له‌ كونجی ورد تره‌..؟ (دارتوو)

پ88/ ئه‌وه‌ چییه‌ هه‌ڵی ده‌گری و هه‌ڵت ده‌گرێ‌...؟  (پێڵاو)

پ89/ترش  و مزر وه‌ك هه‌ناری باڵای به‌رزه‌  وه‌ك چناری له‌ لادێ دێنن بۆ شاری..؟(ڕێواس)

پ90/زه‌ردی زه‌ردان له‌ بن به‌ردان وه‌ك و مه‌ردان..؟ (دووپشك)

پ91/كلكی مقه‌سه‌ سه‌ری ماره‌ زكی به‌رخه‌ پشتی كاره‌ ..؟ (په‌ڕه‌سێلكه‌)

پ92/سێ چیا ئه‌و به‌ره‌ دێوی  ڕه‌شی له‌ سه‌ره‌..؟ (سێڵی نانكردن)

پ93/ده‌ستت له‌ ناو ورگی یه‌تی ورگت به‌ ورگی وه‌ناوه‌..؟ (ته‌ندوور)

پ94/ زۆرت خۆشده‌وێ‌ به‌ڵام نایدوێنی ئه‌گه‌ر بیدوێنی خه‌لًَك به‌ شێتت ده‌زانن..؟(خۆت)

پ95/ئه‌و لای گڵه‌ ئه‌و لای گڵه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی  فێنكی دڵه‌ ..؟ (كوپه‌ی ئاو)

پ96/ منداڵێك له‌ زگی داكی دێته‌وه‌ ده‌رێ پشتی باوكی ده‌خورێنی ..؟ (شقارته‌)

پ97/ مه‌ڕی ماڵان له‌ به‌ری داڵان نه‌ده‌فرۆشرێ نه‌ده‌دۆشرێ ..؟ (مێرووله‌)

پ98/ ئه‌و ڕووباره‌ی ئاوی تێدا نییه‌ ده‌كه‌وێته‌ كوێ‌...؟ (سه‌رنه‌خشه‌)

پ99/-له‌ باخان سه‌وزه‌ له‌ بازاڕ  ڕه‌شه‌ له‌ ماڵان سووره‌ ..؟(ده‌رمان چا)

پ100/ئه‌ولای كه‌ڵه‌ك ئه‌و لای كه‌ڵه‌ك ناونده‌كه‌ی چه‌رخ وفه‌له‌ك ..؟ (زمان)

پ101 گلۆره‌ بایه‌ تێم هه‌ڵدایه‌ قه‌ت نه‌بڕایه‌ ..؟ (ڕێگا