Search  

Rozhgar

Place your slogan here

 



To join the mailing list enter your e-mail address:
 Send


Home >> News
 
  1.  

 

 توتنهام و مانجستر ستى سه ركه وتنيان به ده ست هينا

 

له‌ میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌رِی 33ی خولی تۆپی پێی پریمه‌رلیگادا ئێواره‌ی دوێنی دوو یاری به‌رِێوه‌چوون. 

 

 

 

 

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یانه‌ی تۆتنهام هوتسبیر له‌ نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانه‌ی نیۆكاسل یۆنایتدی كرد و له‌ میانه‌ی ئه‌و یارییه‌دا یانه‌ی تۆتنهام هوتسبیر توانی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی بباته‌وه‌، تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ش له‌ رێگه‌ی یاریزان " دارین بنیت " له‌ خوله‌كی ( 24ی گێمی یه‌كه‌مدا تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات. 

له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان خولدا یانه‌ی مانچسته‌رسیتی توانی به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له‌ یانه‌ی وست برومیچ ئه‌لبیۆن بباته‌وه‌، گۆڵه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له‌ رێگه‌ی یاریزانان " رۆبینهۆ و ئۆنوها و ئیلانۆ و دانیل ستوربدج " له‌ خوله‌كه‌كانی ( 8_ 21_ 56_ 90 ) یارییه‌كه‌دا تۆماركردن و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات. 

جێی ئاماژه‌یه‌، یانه‌ی تۆتنهام هوتسبیر به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 44 خاڵ له‌ پله‌ی نۆیه‌می خوله‌كه‌ دێت و یانه‌ی مانچسته‌رسیتیش 41 خاڵی هه‌یه‌ ده‌یه‌می گرتووه‌.

***************************************************************************

***************************************************************************